شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: شینی هەژار ئەمساڵ نەورۆز وەک پار نییە وا نەورۆز دێ و شاخ، دارستان دائەسپارێ کانی و ڕووبار، وەک ساڵی پار، گوڵاڵەکان بکەن بە ئەڵقە و ملوانک بۆ مل کۆسار زۆر بە پڕتاو، نامەی دڵداری ئەنێرێ بۆ لای هەتاو دستی بە سەر خاکدا دێنێ بە هێمنی ئەیدوێنێ کەچی ئەمساڵ وەک پار نییە کانی و ڕووبار دەمیان وشکە و هەتاو تینی پێ نەماوە خاک دڵ پڕە بۆ کۆچی یار بۆ کۆچی مامۆستا هەژار ++++++++++++++++++++++