شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: شیعرەکانم قەیرە کەوتوون نازانم شەو بۆ پیر نابێ نازانم شەو بۆ پیر نابێ ئەو بسکانەی هەتا دێ هەر درێژ ئەبێ چەند حەز ئەکەم چەن تاڵ قژی سپی بکات هەڵیکەنم زیاد بکات ئەم خاتوونە باڵابەرزە ڕەشپۆشە بۆ قەد پیر نابێ؟ ! نازانم... نا دایکم سەری سپی کرد و هەرچەن خۆیشم ڕۆژی چەن جار لە خومی ڕەش هەڵئەکێشم لە بەرەوە تاڵ تاڵ قژم سپی ئەکەم چەن چاوەڕێی بەیانم کردبێ چاکە؟ ... چەن جار خەوم بە پەنجەرە و خۆرەتاوەوە بینیبێ؟ ... چەن بە خەیاڵ کراسی تیشکم پۆشیبێ؟ ... چەن ئەستێرەم دابێ لە لاجانی شیعرم؟ ... بەڵام هەرگیز نە بەیان هاتە ماڵەکەم نە پەنجەرەم کرایەوە نە خۆرەتاو دەرکەی ئازارێکی لێ دام باڵام بوو بە چەپکێ تیشک و شیعرەکانم کز ئەنوێنن نازانم شەو بۆ پیر نابێ شیعرەکانم قەیرە کەوتوون ڕۆژی چەن تاڵ قژە سەریان سپی ئەکەن. ++++++++++++++++++++++