شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: سێتار دڵی تەنگم سێتارێکە کاتێ پەنجەی خۆشەویستیت تاڵی کەزیەی تاسەکانی ئەبزوێنێ لەو ساتەدا، یادی دووریت دڵی ماندووی ئەلەرزێنێ ئاوازی خەم لێ ئەدات و پڕ بە زاری شیعرێکی نوێ ئەچریکینێ ++++++++++++++++++++++