شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: پەیام ئەی ئەستێرە کشاوەکەی دنیای هەستم لە ئامێزی کام ئاسماندا جریوەت دێ؟ وا لەناو سەد چەپکە پرشنگدا و لەم دوورەوە پرشنگی تۆ ئەناسمەوە لەناو یەک ئاسمان ئەستێرە و دنیایەک تیشک و ڕووناکی و دەنگ و ڕەنگدا ئەی ئەستێرە کشاوەکە، ئەتناسمەوە. خۆت لە ڕووبار مەشارەوە تۆ منداڵی ئەم مەڵبەندەی هاژەی چەم و خوڕەی ڕووبار دەنگی چرپەی سەوڵی دڵدار ئاشنا و ڕوشنای دەروونی تۆن خۆت لە ڕووبار مەشارەوە لەگەڵ یەکەم پەڵە هەوردا بەسەر سنگی زەوی خۆتا داکەرەوە داکەرەوە... ++++++++++++++++++++++