شاعیر: هەژار کتێب: چێشتی مجێور سەرناو: کاسبی لە بۆکان دەبوایە لە بۆکان کاسبی پەیدا کەم و ژنیش بێنم و بە بێوەمێردی نەمێنمەوە. بەڵام ئاواتم پێک هات کە براکانم بنێرمە مەدرەسە. ئێستاش گرێی سەر دڵمە کە بۆچی خوشکم نەنارد و بۆ خۆشم پێم نەخوێند؟ چونکە تا ئێستا نەک هەر لە خانەوادەی خۆمان، بگرە لە لاوەش ئێنسانی ئەوەندە زیرەکم نەدیوە. بەڵێ عەقڵم وا بوو کە نابێ ژن بخوێنێ؛ زۆر بە داخەوەم... بۆ باسی کاسبی و سەرمایە هاوارم بۆ کاکە ڕەحمانی حاجی بایراغا برد؛ پێنجسەد تمەنی دا کە کاسبی پێوە بکەم. دەگەڵ کوڕێکدا بووینە شەریک و هەتا چل تمەنمان زەرەر کرد، کلکی وشتر گەیشتە عەرزێ! بە پەلە قەرزی کاک ڕەحمانم گەڕاندەوە؛ نەوەکا تووشی زیانی زۆرتر بم. ++++++++++++++++++++++