شاعیر: هەژار کتێب: چێشتی مجێور سەرناو: زمانی ئەم کتێبە گێڕانەوەی بەسەرهاتم لە ژیاندا، قسەی بەر ئاگردانە و چیرۆکێکە بۆ لاوێکی دەگێڕمەوە. ئیتر نامەوێ بڵێن ئەدەبی نییە و عیلمی نییە. پێی ناوێ فڵان بڵێ بۆ لەو جێگە وای نەگوتووە؟ بۆ فڵان وشەی عارەبی یان فارسی دەکار هێناوە؟ ئەگەر ڕاستت دەوێ بە زمانێک نووسراوە کە لە مەجلیسان قسەی پێ دەکەم و هیچ خۆم پێوە ماندوو نەکردووە کە ئاسەوارێکی ئەدەبی بێت. ئەو کاری بۆ شەرەفنامەم کردووە و خۆم دەگەڵ ماندوو کردووە و بیر و مێشکم هەڵکوشیون، لێرەدا باسیان نییە. ++++++++++++++++++++++