شاعیر: هەژار کتێب: قورئانی پیرۆز بە کوردی سەرناو: زیلزال وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە (١) ھەرگا زەمین بە بوومەلەرزە توندەکەی ھاتە لەرزین، (٢) ئەم زەمینەش گرانباری خۆی وەدەرخست، (٣) مرۆش پرسی: چی قەوماوە، بۆ وا دەکا؟ (٤) ئەوێ ڕۆژێ بەسەرھاتەکەی باس دەکا. (٥) کە فەرمانی پەروەرێنی بەجێ دێنێ. (٦) لەو ڕۆژەدا مەردم بە پەڕژ و بڵاوی دێنە دەرێ تا ھەر کەسە کاری خۆیان نیشان بدەن. (٧) سا ھەر کەسێ بە سەنگایی مێروولەی ھەرە وردیلە، چاکەی ھەبووبێ، دەیبینێ. (٨) ھەر کەسێکیش بە قورسایی مێروولەی ھەرە وردیلە، خراپەی بووبێ، دەیبینێ. ++++++++++++++++++++++