شاعیر: هەژار کتێب: قورئانی پیرۆز بە کوردی سەرناو: شەمس وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە (١) سوێند بە خۆر و بە تیشکی، (٢) بەم ھەیڤەش کە بەدوویدا دێ، (٣) سۆند بەو ڕۆژەش کە تیف تیفەی ھەتاو دەدا، (٤) بەو شەوەش کە دای دەپۆشێ، (٥) بەو عاسمانە و بەوەی ئەوی وەدی ھێنا، (٦) بەو زەمینە و بەوەش کە وا پانی ڕاخست، (٧) بە گیانی مرۆ سوێندەکەو بەوەش کە ڕێکی خستوە، (٨) ئەوسا ھەموو تاوانباری و پارێزگاری دە ویژدانی گەیاندووە. (٩) دیارە ھەر کێ گیانی خاوێن ڕاگرتووە، ڕزگار بووە. (١٠) ھەر کەسێکیش دە گوناھیەوە پێچاوە، دۆڕاندوویە. (١١) ھۆزی سەموود چون لە ڕادە لایان دابوو، باوەڕیان بە خودا نەبوو. (١٢) کە لە ھەمووان چارە ڕەشتر ڕاستەوە بوو. (١٣) ئەوسا پێغەمبەری خودا پێیانی وت: لە حوشتر خوا و لە ئاودانی ئاگادار بن. (١٤) جا باوەڕیان پێ نەکرد و پەیان کرد. ئەوسا کە پەروەرندەیان، لە سۆنگەی گوناھەکەیان، بەڵایەکی ناردە سەریان، ھەمووی ڕێکی زەوی کردن. (١٥) لە ئاکامی ئەم کارەشی ترسی نییە. ++++++++++++++++++++++