شاعیر: هەژار کتێب: قورئانی پیرۆز بە کوردی سەرناو: ئەعلا وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە (١) پەسنی ناوی پەروەرندەی ھەرە پایەبەرزت بدە. (٢) ئەوە دنیای دامەزراند و لەباری کرد. (٣) بۆ ھەر شت ئەندازەی دانا و ڕێی نیشان دا. (٤) ئەوە چایەری خستە ڕوو. (٥) کردیە شینی ئاماڵ ڕەش و پووش و پاریش. (٦) ئێمە ئەوەت پێ دەخوێنین، ئیتر تۆ لە بیرت ناچێ. (٧) مەگین شتێ خوا حەز بکا؛ ئەو لە ئاشکرا و نھێنی ئاگادارە. (٨) لە بەریشت ھاسان دەکەین، ھەتا ھاسانترین ڕێگە پەیدا بکەی. (٩) ئامۆژگاری بکە، ئەگەر ئامۆژگاری بەھرە بدا. (١٠) کەسێ لە خوا ترسی ھەبێ، ھەر زوو پەندی لێ وەردەگرێ. (١١) بەدفەڕەکەش ھەر خۆی لێ دوور دەخاتەوە. (١٢) ئەو کەسەی کە دەچێتە ناو ئاری گەورە. (١٣) پاشان لەوێدا نە دەمرێ، نە زیندیشە. (١٤) دیاریشە ھەر کێ پاک ژیا، ڕزگار بووە. (١٥) یادی نێوی پەروەرندەی کرد و نوێژی بەجێ ھێنا. (١٦) بەڵام ئێوە ژینی دنیا ھەڵدەبژێرن. (١٧) کە چی لەو لا، باشتر و بەپێزتز ھەیە. (١٨) دیارە ئەمە لە نووسراوە پێشینەکانیشدا ھەیە. (١٩) نووسراوەیێ کە دراون بە ئیبڕاھیم و بە مووسا. ++++++++++++++++++++++