شاعیر: هەژار کتێب: قورئانی پیرۆز بە کوردی سەرناو: نازیعات وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە (١) سوێندەکە بەو ھەسارانەی کە ھەڵدێن و ئاوا دەبن، (٢) بەوانەش کە لە ئاسۆیێ بۆ ئاسۆیەکی تر دەچن، (٣) بەوانەش کە وەک مەلەوان مەلە دەکەن، (٤) بەوانەش کە بۆ پێشبڕکێ پەلە دەکەن، (٥) سوێند بەوانەش کە تەڤبیری کاران دەکەن، (٦) لەو ڕۆژەدا لەرزێن [زەمین] دەلەرزێنێ. (٧) ئیتریشی بەدوودا دێ. (٨) لەو ڕۆژەدا دڵانێک زۆر ھەراسانن. (٩) چاوانیشیان سیس و کزن. (١٠) ئێژن: ئاخۆ دەمانگێڕنەوە سەر زەمین؟ (١١) لەپاش ئەوە کە چەند پێشەیێ کلۆر بووین؟ (١٢) ئێژن: ئیتر ئەگەر وا بێ، ئەم وەگەڕانە دۆڕانە. (١٣) کەچی ئەمە ھەر کاری یەک نارەتەیە. (١٤) ئەوسا لەپڕ، وەو بیاوانە ئەکەون. (١٥) ئاخۆ سەرگوروشتەی مووسات بۆ ھاتووە؟ (١٦) کە پەروەرندەی گاسی کرد لە شیوی پیرۆزی «طوا». (١٧) بەرەو فیڕعەون ڕێ کەوە؛ ئەو لە ئەندازە دەرچووە. (١٨) پێشی بێژە: ئاخۆ توای پاک ببیەوە؟ (١٩) منیش بەرەو پەروەرێنت ڕێت شان دەم و لێی بترسی؟ (٢٠) ئەوسا بەڵگە ھەرە گەورەکەی نیشان دا. (٢١) باوەڕیشی پێ نەکرد و ئەشقیا بوو. (٢٢) لەپاشا پشتی تێ کرد و دەستی کردە تەقالا دان. (٢٣) ئیتر خەڵکی کۆ کردەوە و جاڕی کێشا. (٢٤) وتی: ئەمن پەروەرێنی ھەرە پایەبەرزتانم. (٢٥) ئەوسا خودا گیرۆدەی ئازاری پەسڵان و دنیای کرد. (٢٦) بێگومانە لەم باسەدا دەرزێ ھەیە بۆ ھەر کەسێ کە ئەترسێ. (٢٧) ئاخۆ چێ کردنی ئێوە دژوارترە، یان ئەو ئەزمێنەی ئەو دروستی کردووە؟ (٢٨) قەوارەی بەرز کردووە و لەباری کرد. (٢٩) شەوەکەشی تاریک کرد و چێشتەنگاویشی لێ دەرخست. (٣٠) لەپاش ئەوە ئەم ھەردەی بە تلدانەوە پان کردووە. (٣١) ئاوی لێ ھێنایە دەر و جێ لەوەڕی لێ پەیدا کرد. (٣٢) کێواتیشی بەپتەوی لێ دامەزراند. (٣٣) بۆ کام وڕەوا لێ بوونی خۆتان و بۆ ئاژەڵیشتان. (٣٤) ھەر کاتێکیش بەڵا ھەرە گەورەکە ھات، (٣٥) لەو ڕۆژەدا مرۆ وە بیری دێتەوە چیی کردووە. (٣٦) جەھەندەمیش بۆ ھەر کەسێکی دەبینێ، دێتە بەرچاو. (٣٧) جا ھەر کەسێ کە سەربزێوی کردووە و، (٣٨) ژینی دنیای بژاردووە، (٣٩) دیارە جەھەندەم جێیەتی. (٤٠) بەڵام کەسێ لە گەورەییی پەروەرندەی خۆی ترساوە و لە ئارەزووی دڵی خۆی وازی ھێناوە، (٤١) دیارە بەھەشت ئەنوای ئەوە. (٤٢) ڵێت دەپرسن: ڕۆژی سەڵا کەی و لە کوێ دادەمەزرێ؟ (٤٣) تۆ چۆن لەم بارەوە دەدوێی؟ (٤٤) ھەر پەروەرندەی تۆ کاتەکەی دەزانێ. (٤٥) تۆ ھەر تەنیا ترسێنەری بۆ کەسێ کە لێی دەترسێ. (٤٦) ئەوێ ڕۆژێ کە دەیبینن، وا تێدەگەن بەدەر لە ئێوارەی ڕۆژێک یان چێشتانێ نەماونەوە. ++++++++++++++++++++++