شاعیر: هەژار کتێب: قورئانی پیرۆز بە کوردی سەرناو: فاتیحە (١) وە ناو خودا، کە دەھەندە و دلۆڤانە. (٢) سوپاس بۆ خوا، کە ڕاھێنەری جیھانە. (٣) دەھەندەیە و دلۆڤانە. (٤) خاوەنی ڕۆژی پەسڵانە. (٥) ئێمە ھەر تۆ دەپەرستین؛ پشتن ھەر بە تۆ دەبەستین. (٦) لە ڕاستەڕێ شارەزان کە. (٧) ڕێی ئەوانەی کە خۆت چاکەت دەگەڵ کردوون؛ نەک ئەوانەی کە وەبەر تووڕەیی کەوتوون؛ نە ئەوانەش کە لاڕێ بوون. ++++++++++++++++++++++