شاعیر: هەژار کتێب: وەرگێڕانی مەم و زین سەرناو: خۆگۆڕینی تاژدین و مەم لە بەرگی کیژاندا پڕشنگی چرای لە گومبەزی شین کردی دەمێ خاکەلێوە ڕەنگین ڕێوشوێنی گەلێک لەمێژ و زوو بوو حەوڕۆژەیی جێژنە بۆ پشوو بوو هەر ڕێگە درا بە کیژ و لاوان دانێکی نەمان لە ماڵی باوان کچ دەچوە دەرێ دڵێکی ببڕێ کوڕ دەچوە بەرێ گوڵێکی بکڕێ تاژدین و مەم ئەو دوو شێردڕانە پۆشیان شمەک و جلی کچانە هەوری لە ملان بە ئۆیە دەسماڵ تافتە کوڵەجە کراس و لێوئاڵ کاکۆڵ بوو ببوو بە بسک و پەرچەم هەر دوو کچی قۆز ئەگەر ببا مەم! هەربۆیە بوو کەس ئەوان نەناسێ باش گوێ دەنە بەزم و دەنگ و باسێ بیانهێڵە بە بەرگی نازەنینان با بچینەوە لای ستێ و زینان ++++++++++++++++++++++