شاعیر: هەژار کتێب: ئاڵەکۆک سەرناو: ئینقلابی ئوکتۆبر ئەگەر قەدر و گیتی دروست کرد خوا لە بەر وەی هەموو کەس دەسی لێنەدا بە حیکمەت تەلسمێکی پێ بەستەوە کە ئیقدام و غیرەت کلیلی ئەوە ئەوی غیرەت و هیممەتی تەوئەمە جیهانداری و گەورەیی هی ئەمە لە ئادەم هەتا دەوری مە وابووە ئەوی غیرەت و هیممەتی لابووە هەموو نیاز و ئاواتی پێک هاتووە تەمای هەرچی بووبێ دەسی کەوتووە کوڕی هیممەتە حوکمی سەر عەرز ئەکا فەقەت هیممەتە پیاوی سەربەرز ئەکا زەمانێ لەمەوبەر هەموو شۆڕەوی وەکوو کوردسان بوو، بە دەس پەهلەوی ئەوەند نانی پەیدا دەکرد کاردار تەواوی دەجوورا بە زاری تەزار بڵند بوو وەکوو شێری لانێ (لێنین) لە لای بوو کلیلی تەلسمی زەمین لە خۆی کۆوە کرد کۆمەڵێ لاوی پاک لە مەیدانێ خستی لە زاڵم کەلاک ئەوی سەرڕەقی کردبوو نەرمی کرد ئەوی خوێنی خەڵکی مژی چەرمی کرد فڕێی دا دڕ و داڵی جەور و جەفا چەقاندی لە جێی باغی سوڵح و سەفا هەموو کەس وەکوو یەک تەماشا کرا بەغیلی نەما پاکی بوونە برا بە جارێ هەموو دەستی دا ئیش و کار نەما ڕۆژی هار، بوو بە باوی هەژار دەڵێی گەر ئەوان وا بە دڵ هەوڵ ئەدەن بە میلیۆن دوسەد ڕووحن و یەک بەدەن لە نێو چاڵی مەزڵوومیا چوونە دەر بە ئەوجی تەرەققی گەین سەربەسەر لە خۆ سەهلە ڕێگا بە زوڵمی نەدەن لە مەزلوومی دیش دەفعی زوڵمێ دەکەن لە گیتی لەکن گەورەیی شۆڕەوی هەوا و گەورەیی خەڵکیە مونزەوی هەموو ساڵی جەژنێ دەکەن کارگەر کە لەو ڕۆژە شایان دەفع بوو لە سەر لینین مرد بە مەرگێکی پڕ ئیفتیخار ستالینی دانا لە سەر کار و بار بە ساکاری ئەو پارچەکەی کردە کار ستالین پڕی کرد لە نەقش و نیگار ستالین نەبەردێکە باسک قەوی سەری سەر بڵندان لەڕووی وی نەوی ستالینە ڕیشەی یەکی و ئیتتحاد ستالینە سەرچاوەیی عەدڵ و داد ستالین بڕی ڕیشەیی زوڵم و شەڕ کە ئاو نۆش دەکەن پێکەوە گورگ و مەڕ ستالینە دەکوتێ سەری زاڵمان ستالین دەزانێ چییە حاڵمان هەتا عەدڵە مەحبووبی سەرڕووی زەمین ڕوحت شاد و جاویدە نێوت لینین هەتا هەن لە دنیایە لەیل و نەهار ستالین بژی بۆ پەناگای هەژار ++++++++++++++++++++++