شاعیر: هەژار کتێب: چوارێنەکانی خەییام سەرناو: سەرخۆش دڵی نایە پیاڵەیەک بشکێنێ سەرخۆش دڵی نایە پیاڵەیەک بشکێنێ هەر تۆزێ لەبار و ڕێک و پێک بنوێنێ خوا ئەو هەموو لاشە ناسک و لاوچاکە بۆچ ڕێکی دەخا و لە داخی کێی دەڕزێنێ؟ ! اجزای پیاله‌ای که درهم پیوست، بشکستن آن روا نمی‌دارد مست، چندین سر و ساق نازنین و کف دست، از مهر که پیوست و به کین که شکست؟ پیاڵەی ئەجزا جۆش خواردووی بێگەرد مەست دڵی نایە قەت بیدا لە بەرد؛ ئەی سەر و مل و ساق و دەستی جوان کێ لێکیان ئەدا و ئەیانکا بە گەرد؟ «گۆران» ++++++++++++++++++++++