شاعیر: پیرەمێرد
کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد
سەرناو: دە پەندە و یەکی دە دینار دێنێ
سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٥٠٦. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

دە پەندە و یەکی دە دینار دێنێ
دیاری "ژیان"ە خەڵکی بیخوێنێ

لەگەڵ خودادا سەرڕاست بی چاکە
هیچ لەو گوم نابێ خراپە و چاکە

لەگەڵ خەڵکی دا ئینساف بنوێنە
هەتا دەتوانی نەفست بشکێنە

بۆ هەژار دڵسۆز، بۆ گەورە حورمەت
بۆ لە خۆت خوارتر لوتف و شەفەقەت

بۆ دۆست ڕابەر بە، بۆ دوژمن بە حیلم
بە تەوازوع بە لەگەڵ ئەهلی عیلم

لەگەڵ جاهیل دا بێ‌دەنگ و خامۆش
ئەم دە پەندەی من نەکەی فەرامۆش

کلیلی گەنجی پەند دیانەتە
دین نەبێ پەندت لەلا زەحمەتە

++++++++++++++++++++++