شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: پرچ سەبارەت: (٢٠٠١/٦/٥ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew جاروبار... پرچت بە تاوێک باران بە ڕەشەبایێ، وا تێک دەچڕژێ، وا ئاڵۆز دەبێ، دەڵێم: تا ماوە... ئیتر دانایێ... کەچی ئێواران، کە هەر من و تۆین بە چاولێکنانێ هەڵدەڕژێ و دادێ، دیسان، وەک جاران، دابین دەبێت و لەبەری دەست و هەناسەم ڕادێ، زریان بۆ زریان، تۆفان بۆ تۆفان بەجێدەهێڵێ و هەتا بەیانی نوقمی شەپۆلی بەرامەی مۆرد و کنێرم دەکا دانی پیا دەنێم: هەرچی دەیزانم لە فەلسەفەی ژین، ئەو فێرم دەکا! فەرهەنگۆک بەرامە: بۆن و هاڵاوێکی خۆشە کە لە شتێکەوە بێ مۆرد: مۆرتک، مورتک، درەختێکە گەڵایەکی بۆن خۆشی هەیە کنێر: گیایەکی گوڵداری جوانە، داری مەڵحەم ++++++++++++++++++++++