شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: نامۆیی سەبارەت: (٢٠٠١/٣/٢٥-هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew لە سەردەمێکدا کە گمەی خەم و باڵەفڕکەی گیان، ڕووبەری تاسە و قووڵایی گریان له بانقەکاندا نمرەیان هەیە و لە کۆندۆمێکدا جێ دەکرێنەوە؛ لە سەردەمێکدا کە گوارە و ئەڵقه بە ناوکی ڕووت و گوڵبەدەمەوە دەبریسکێنەوە؛ له سەردەمێکدا کە ڕازەکانی مووبەمووی بەدەن ئاشکراترن لە قوونەجۆڵەی باڕۆکەیێکی ئاوەڕووتکراو من چۆن دەربارەی عیشقی خۆم بدوێم، کە ڕەوەکترە لە سوێسکەی شاخان، بەخشندەترە لە تیشکی هەتاو! فەرهەنگۆک: گمە: ناڵەی کۆتر سوێسکە: مەلێکە وەک کەو، بەڵام ئەم بچووکترە و گۆشتی خۆشترە. ++++++++++++++++++++++