شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: لەبەر پەنجەرە سەبارەت: (٢٠٠٠/١٢/٩ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew چ ئەستێرەبەندانێکە! مانگ پڕ بە سی، وا ساماڵی شین هەڵدەمژێ... وەرە دەستم لە ئەستۆ کە و هەست ڕاگرە بزانە چۆن بێدەنگی زمانی دەپژێ! *** وەرە دەستم لە ئەستۆ کە و بۆ ساتێکیش جێم مەهێڵە ئەستێرەیەک لە من دیارە، ڕووتوقووتە و هەڵدەلەرزێ زۆر ساوایە و دەشنێتەوە چەند دەترسم پێڕەوکە بێ، نووچێک بدا و بەربێتەوە! فەرهەنگۆک ئەستێرەبەندان: تەنرانی ئاسمان بە ئەستێران، ئەستێرەڕێژبوونی ئاسمان نووچدان: ڕەتبردن، ساتمەکردن، هەڵەنگووتن ++++++++++++++++++++++