شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: گوڵمێخەک سەبارەت: (١٩٩٩/٦/١٠ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew لە باخێکدا گوڵمێخەکێک دڵمی ڕفاند. بە خەمساردی دەستم نایە بینەقاقای بۆ چنینی. لە پڕێکا لە جێگەی گوڵ، گوڵم نەدی، خۆمم بینی! ڕاچڵەکیم و بە بیرما هات: ( منیش، ئەمڕۆ، وەک ئەو گوڵە دەشنێمەوە، بێپەروام، ئاسوودەم، هێمنم... ئەی کێ دەڵێ، هەر وەک ئەویش، دەستی مردن نێزیک نییە لە گەردنم؟ ! . ) ++++++++++++++++++++++