شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: لەسەر گۆڕی عاشقێکی گەورە سەبارەت: (‌٢٠٠٠/٤/٦ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew هەموو جارێ زوو دەژاکێ لەسەر گۆڕت هەر گوڵێکی کە دەیچێنم خۆ دەزانم عەشقی گوڵی کام وڵاتی، بەڵام... چبکەم! گوڵی ئەوێ لە کوێ بێنم؟ ! * بۆ ڕەهبەر جەلال کۆیی ++++++++++++++++++++++