شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: هێور کردنەوە سەبارەت: (‌٩؍١؍٢٠٠٠ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew هێندە خەم مەخۆ، کە پێش ناسینم پرچی خۆت بڕی، ئەی خەمشیرینم! من، کە تا ئێستا قەت دەربەست نەبووم کورت بێ یا درێژ تاڵەمووی ژینم، دەپاڕێمەوە عومرم درێژ بێ، بەڵکوو درێژیی پرچت ببینم! ++++++++++++++++++++++