شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: ڕازێک سەبارەت: (‌١٠؍٩؍١٩٩٩ ــ هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew من دوو ساڵە سەوداسەری درەختێکم، کە جێی پشت پەنجەرەی منە. سەد جاریش خۆی گەڵاپۆش کا، من بە ڕووتی ئەو دەبینم: درەختی چی؟ ! شۆڕە ژنە! بەڵام چەند دەکەم تێناگەم، کە بەهاران شیرینەکەم ژان دەیگرێ و چرۆ دەکا، کە پایزان جگەرگۆشەی دادەوەرن لەبەر بادا، کە شەوگاران کڕێوەیەک دەزریکێنێ و هاودەنگ قاتە لە دنیادا خۆ من چرام تا بەیانی هەر دەسووتێ، بۆچی جارێک لە پەنجەرەی ڕۆشنام نادا؟ ! ++++++++++++++++++++++