شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: شیعر و تاج سەبارەت: (١٩٩٩/٩/٩ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew کە سەر بەشانم دەکەی، شای وڵاتی پەرییانم کە گڕ دەگری و دەتۆرێی، شاعیری خەم و ژانم ئەگەرچی تاج و شیعر، وەتی دنیا دنیایە، چەشنی ڕەشەبا و مۆمن بەڵام، دڵەگۆڕکێت خۆش، هەردووک لە بن ڕکێفمان، بەجووتە دەستەمۆمن! ++++++++++++++++++++++