شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: پیری سەبارەت: (١٩٩٩/٥/٣ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew کاتێ، جاران تەمی خەمێک، لە سەد پێچ و کەنارەوە، شەپۆل‌ شەپۆل، قەف قەف دەهات، دایدەگرتم بە ترۆپک و بنارەوە بیرم لەوە دەکردەوە کە سەودایەک، عیشقێکی نوێ.. سبەی بە داری عومرەوە گۆپگە دەکا و دەپشکوێ کەچی ئێستا، کە دڵتەنگی قانگم دەدا، کە دەبینم ئێجگار ماتم بیر لە جوانێک دەکەمەوە، کە فڵان ساڵ، لە فیسار جێ تووشی هاتم! ترۆپک: قوللە، کۆپ، کمت، لووتکە، تۆقەڵە گۆپکە: پشکۆ، چرۆ؛ گۆی مەمک قانگدان: دەرپەڕاندنی گیاندار بە دووکەڵ ++++++++++++++++++++++