شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: ڕواڵەت سەبارەت: (١٩٩٨/٣/٢٠ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew وا لەسەر پشت ڕاکشاوم، بە ڕواڵەت ئاسوودە و ئارام... گۆشەیەکی زەوی هەیە و خۆر نایبینێ، من لێرەڕا لێی بەئاگام دەنگوباسی هەر پەنگرێک لە کوانوودا، نووچەی تەرزی هەر دارمێوێک دەگاتە لام. ساتەوەختێک دەپشکوێم وەک کەرکووکی نەورۆزەکەی نەوەت و یەک، چرکەساتێک لە هەڵەبجەی شازدەی مارتیش دڵتەنگترم. بە ڕواڵەتیش وا لەسەر پشت ڕاکشاوم، لە بیستۆکی تەلەفۆنێک بێدەنگترم! ++++++++++++++++++++++