شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: ژان سەبارەت: (١٩٩٨/٣/١٩ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew بەم نیوەشەوە هەروا پرسیارە و فڕکەی باڵی دێ. حەجمانم نییە، دیسان گێژ دەخۆم وەکوو گەردەلوول. هەندێ خەم چەشنی دەریا کراوەن، هەندێ وەک تۆمار، سەربەمۆر و لوول. دیارە هەویری شیعرێکی تازە هەڵاتووە بە خەم، هەر هێندە ماوە، بە گزرەی خەیاڵ تەندوورێک جۆشدەم! ++++++++++++++++++++++