شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: وا ڕەمەزان دێ ئەبێ بە کوێخا سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٦١. - نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی وا ڕەمەزان دێ ئەبێ بە کوێخا پەکی کەشکەک و گیپەکەم ئەخا ئەگەر من بڵێم: ڕەمەزان نییە کێ لێم دەپرسێ جەزاکەم چییە؟ چونکو گوناهی لەوە گەورەتر ئەمەندە زۆرە بە باری حوشتر باقڵ دەچینە پەردەی ئیعتیکاف جنۆکە دەبەن بۆ پشت کێوی قاف نەوەڵڵا ڕەست و داو هێند گرانە بە قەد ڕکاتی تەراویحمانە تاریکە شەوە و ئەحزاب لە ناوە "ڕەمەزان" بە جەنگ"، "سەفەر" بەدناوە لە ئەفریقادا بووە بە گەردەش دونیا شێواوە وەک مووی قولەڕەش جاران جوولەکە خومی ئەشێوا ئەکەوتە درۆ و قوڕی دەپێوا ئێستا بێ‌ئەوەی کە خوم بشێوێ درۆی وا دەکەین بەقەدەر کێوێ ئەڵێن: بۆ مەئموور مەنشوور دراوە خاتر و خۆتر بۆ کەس نەماوە کەچی پێکوڕە داشی دامەیە نازانین تەقی و شەقی کامەیە١ ١. پیره‌مێرد له سه‌ر ئه‌م دێڕه‌په‌نده‌ نووسیویه‌تی: کولله که بێچوو هه‌ڵدێنێ و هیشتا ته‌واو باڵ ناگرێ، ئه‌و ورده کولله‌یه‌ پێکوڕه‌یه‌. ورده‌ مه‌ئمووریش پێکوڕه‌ن وه‌کوو داشی دامه‌ له‌م خان بۆ ئه‌و خان ئه‌یانگوێزنه‌وه‌. ++++++++++++++++++++++