شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: دوو مێوان سەبارەت: (١٩٩٧/٨/١ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew زەرد ئەسمەرێکم لایە. ناوێرم بڵێم زێدە، لێ شیرینە وەک زێدێ دەنگی فێنکایی کەپرە، مێرگی سینگ و بەرۆکی بۆنی کنێری لێ دێ *** لە سووچێکی بەرامبەرم بیرۆکەیەک هەڵکورماوە، کەزی و بسکی دەکاتەوە و دایدەهێنێ، چین چین، تا تا؛ بە شێنەیی دزە دەکا و تەمی ناخم دەترووکێنێ وەک تیشکی پیرۆزی گاتا. خوایە، چیبکەم؟ نازانم چۆن دەستەملانی دوو ئازیز بم لە یەک کاتا؟ ! ++++++++++++++++++++++