شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: جالینووس ئەڵێ: تاقیم کردەوە سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٥٣. - نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی جالینووس ئەڵێ: تاقیم کردەوە هەر قەومێ ناسرا بە پێی کردەوە هیندی و حەکیمی، فورس و تەکەببور تورک ئیتاعەت، ئەرمەن سفرەدڕ عارەبی بەڕی و میوان پەروەری کورد و ئازایی، بە ماڵ و سەری حەبەش سەداقەت، شامی و شەئامەت١ مەلا و چرووکی، زەنگی و حەماقەت کورت و فیتنەیی، درێژی بێ هۆش لە دوو جەژنان بوو شێخی نوێژفرۆش ئاین و ئۆیینی مووزەردی چاوکاڵ شەهوەت پەرەستی ڕەشی ڕووبەخاڵ کوێر و حافیزە جوولەکە و حیساب بەنگ و کەساسی، دەوڵەت و شەراب جاف بۆ زییانی، هەمەوەند بۆ شەڕ شێخ و تەفرەقە، زەنگەنە بۆ گەڕ پشدەر جەنگاوەر ڕێکن و یەکن شوان و دزەیی لەناویان ئەکەن بانەیی دەڵێن: ئەسحابە کوژن سیوەیلی ئێستا قامک دەمژن ١. شه‌ئامه‌ت: ئەرک ‏و ئازار، ئەرکی‏گران، ئەزیه‌‏ت، ئەشکەنجە، ئەمەگ، ئێش، بار، بۆبلات، بۆ نەهاتن، بەختڕەشی، بەخت هەڵگەڕانەوە، بەدئیقباڵی، بەدبەختی، بەدشانسی، بەڵا، بەڵاوچۆرتم، بەڵاوموسیبه‌‏ت. ++++++++++++++++++++++