شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: گازاندە سەبارەت: هاوینی ١٩٩٥ - کۆرسۆ (فینلاند) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew سوپاست دەکەم، خوایە: جووتێک چاوت پێ بەخشیم لە چاوی باز بیناتر لە سنگما دڵێکت چاند وەکوو هەور بەخشندە، چەشنی چیا خۆڕاگر ڕەنگم لە نووری خۆتە، خوێنم لە شیلەی ئاگر سوپاست دەکەم، خوایە: بۆ پژانی زمانم لە هەر ژێیەکی بەهەشت ئاوازێکت بۆم چنی بۆ خەملی نیشتمانم نەخشینترین نیگارت لە بەر بەهەشت داڕنی سوپاست دەکەم، خوایە: شەپاڵت کرد بە زارۆم، پەریت خستە ئامێزم بەڵام بۆچی، خودایە، هۆشێکی وات نەدامێ، خەڵاتان بپارێزم؟ گازاندە: گلەیی، گلە، گازن ژێ: تەل، وەتەری ئامێری موزیک شەپاڵ: بەچکەشێر ++++++++++++++++++++++