شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: ئاشتی سەبارەت: (١٩٩٥/١٠/١٧ - کۆرسۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew تاکوو چەمێک نهێنیی خۆی بە چەمێکی تر بسپێرێ، تاکوو شاخێک لەبەر شاخێک دابێتەوە، تەور بە دار... گرمە بە چرپە نەوێرێ پێشنیازێکم هەیە بۆ خوا... خوایە، تۆبە! پێشنیاز ناکەم! لەبەرت دەپاڕێمەوە... دەپاڕێمەوە تا مردن: تۆ وا بکەی نێریش وەک مێ بکەوێتە زاوزێ کردن! ++++++++++++++++++++++