شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: پرێسکە سەبارەت: (١٩٩٥/٣/١ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew ئەنگوستیلەی کامەرانیم لەناو پرێسکەیەک١ دایە. پێیان گوتووم، تەنیا جارێک تووشی دەبم، هەر جارێک و ئیتر تەواو. بۆیە، بگەمە هەر جوانێک، بەو پرێسکە ئەفسووناوییەم دێتە بەرچاو! ١. پرێسکە: بوخچۆکە بۆ شت تیاهەڵگرتن ++++++++++++++++++++++