شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: لێکدابڕان سەبارەت: (‌١٩٩٣/١١/١٣ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew ئێوارە بێ یا کازێوە، خۆرەتاو بێ یا شڵێوە؛ لە هەر کوێ بیت: لەناو کونە ئەشکەوتێکا یا شارێکی پڕ هاتە هات؛ لە کونجێکی تاراوگەدا یازنجێکی کاولەوڵات؛ هەرکاتێکی مەیلت لێ بێ، من دەبمەوە با و بە چرکەیەک دەگەمە لات. تۆ هیچ نا، هەر هێندە بکە، بڕۆ، درختێک ڕاسپێرە چۆلەکە دەوریان دابێ. بڕۆ جۆگەیێک ڕاسپێرە پەیکی پێلی بە ئاگابێ. ++++++++++++++++++++++