شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: دوودڵی سەبارەت: (‌١٩٩٣/١٠/١٣ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew نیوەشەوێ لەبن ڕێژنەی هەوای تەزوو و برووسکەدا ژوانم هەیە. کە دەیگەمێ؛ لەپی دەستێک بۆ ناو تۆفان گەمیەم دەبێ، بەژنێک شیعر و تریفە و بۆن تێم دەئاڵێ کۆشێک داڵدەی هەنیەم دەبێ. بۆ دوودڵم؟ ئەگەر نەچم، کێ دەزانێ، لەم عومرە کورتەی کە ماوە، کەنگی دیسان ژوانم دەبێ؟ ! کێ دەزانێ کەی شێتی باڵم پێ دەگرێ و جارێکی تر دەرفەتی سووتانم دەبێ؟ ! ++++++++++++++++++++++