شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو
کتێب: بەرەو زەردەپەڕ
سەرناو: تۆ پێت وایە
سەبارەت: (١٩٩٣/٧/١٤ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

تۆ پێت وایە
شیعرەکانم 
وەکوو بەردی لاڕێ سادەن؟ 

تۆ پێت وایە
پەیڤەکانم
ئاسمانگەڕ نین، زەویزادەن؟ 

ئاخر... چبکەم، دڵێژگەکەم! 
وێنە و هزری وردیلانە
چرکەیەک دەبریسکێنەوە و
دەکشێن وەکوو گوڵەستێرەی
شەوەزەنگی باخ و ڕەزان، 

هەر ئەوانەم پێ وەگیر دێن، 
کە ماندوون و دادەوەرن
وەکوو گەڵای وەختی خەزان!

++++++++++++++++++++++