شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: ڕەشنووس سەبارەت: (‌٤؍٧؍١٩٩٣ ــ مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew ڕەشنووسێکم، ڕۆژگار وەکوو نەخشبەندێک هەر دەمنووسێ و نەخشم دەکا! ڕۆژێک دادێ: تاتەشۆر١ ــ چاپ، گۆڕ ـــ جزووبەند٢، کۆڕی پرسەش ــ پەخشم دەکا! ١. تاتەشۆر: ئەو بەردەی کە مردووی لەسەر دەشۆن ٢. جزووبەندکردن: لەبەرگگرتن ++++++++++++++++++++++