شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: بەراورد سەبارەت: (١٩٩٣/٦/١٣ - تشیریکەڤە) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew نیوەشەو بوو، سروشت مات و دنیا بێهەست... تۆ نووستبووی، ڕوومەتت لەسەر پشتی دەست لە ئادگارت ورد بوومەوە پێلی شەوبۆ هەڵیگرتم، ڕایهەژاندم ئاوازێکی جاویدانی، کتێبەکەی دەستم داخست، خۆم ڕەها کرد لە زیندانی ڕووی پیرۆزی تۆم خوێندەوە، نەرمەنەرمە، ئایەت ئایەت، تا بەیانی! ++++++++++++++++++++++