شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: تەمەن سەبارەت: (١٩٩٣/٦/١٢ - ڕووسیا - گوندی تشیریکۆڤە) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew تا تۆم هەبێ، ئازیزم، من چیم لە مانگ و ساڵە؟ هێشتا زەڕنەقووتە بووم ڕیشی خەمم سپی بوو، دەمگوت شادی مەحاڵە ئێستاش لە سای ئەڤینتا، وا بە کۆڵێ ساڵەوە تازە پێڕەوکە دەبم، دەمم پڕ گڕوگاڵە! ++++++++++++++++++++++