شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: سووسەکردن‌ سەبارەت: (١٩٩٢/٧/٢ - گوندی شوکینا) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew پەنجەرە دەکەمەوە مۆمێک دادەگیرسێنم. بە چەپکێک گوڵی کێوی گوڵدانێک دەخەمڵێنم. بە دەوری سەرینمدا زوڵاڵترین شیعری خۆم دەپرژێنم وەک شەونم، شەو درەنگە و دەزانم: گوڵبەژنێک دێتە خەونم! ++++++++++++++++++++++