شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: شەهید سەبارەت: (١٩٩٢/٧/١٣ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew دوێنێ شەو خەوم زڕا، چوومە دەرێ بە کڕی سەری برووسکاوێژم بەرەو ئاسمان هەڵبڕی ئەستێرەم دین، ڕووتوقووت، پۆل پۆل هەزاران هەزار، بە دەوری قووی کورکدا پەرت بوون وەک دەنکەهەنار... هاتمەوە و پرسەم دانا بۆ ئەوان ئەستێرانەی، باڵئەنگێوراو، گەردنلار، لە هەڕەتی ورشەدا داکشان سەر بەرەو خوار! ++++++++++++++++++++++