شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: لەدایکبوونی سەرکۆمارێک سەبارەت: (١٩٨٩/٣/١٠ - تەرابلوس) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew سەدەی سێزدەم بوو کاتێ هۆلاکۆ بە کوردستاندا وەک پەتا ڕەت بوو. ئەوساش، وەک ئێستا، سەردەمی تەکیە و دەف و گومبەت بوو بەژنی تێریمان هێندەی پنجەنۆک، منارەئاسا خەم کەڵەگەت بوو. کە بەغدای ئەنگاوت، کاتێ میحرابی بۆ هەسپەکەی خۆی کردە تەویله، کاتێ قەڵغان و ڕەمبی هەڵپەسارد_ جادووبازێکی گۆڕستاننشین هێلکەمارێکی بە دیاری بۆ نارد. دێڵەگورگێکی هاری هۆلاکۆ لە کەندڕێکی شێدار و تاردا لەسەری وەرکەوت، لە سەدەی بیستەم هێلکە ترووکا: سەری بەدوومی ئەژدیها دەرکەوت! ++++++++++++++++++++++