شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: نەخشە سەبارەت: (١٩٩٢/٣/٢٠ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew مناڵەکان، کتێبەکانتان وەلانێن! کاغەزێک و هەندێک قەڵەم لە بەردەمی خۆتان دانێن. وێنەی پەڵەهەورێک بکەن، ڕەنگاوڕەنگ بێ. با لە سەری هەسپێک بکا، مووگزنگ و چاوپەرەنگ بێ، پەڵەهەورەکەم نیشان دەن! لە چی دەچێ؟ سەری هەسپێ؟ تا شل دەبن تەماشای کەن، با لە مێشک و خوێن بچەسپێ. * نەخشەی ئیتالیا بە جزمەیەک(چەکمە) دەچوێنرێ، هی فینلاند بە کچێکی سەماکەری یەکدەست، ئێرانییەکانیش بە پشیلە، ئێمەی کوردیش نەخشەی وڵاتمان بە هەسپ دەشوبهێنین. ++++++++++++++++++++++