شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بەرەو زەردەپەڕ سەرناو: وەڵام سەبارەت: (١٩٩١/٧/١٧ - ستارە مینسکایا - مینسک) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew چۆن چک دەکەم؟ تەماشام کەن: ئاسۆی گیانم بێشەڵانی شۆر و نوورە. گوێتان هەڵخەن: سەراپام گوڵبانگی داک و سرتەی خاک و گرفەی گڕی خوار و ژوورە. *** چۆن چک دەکەم؟ لە بیابانا من زۆزانم لە خوێندایە، تا هەنیشکان دەستم لەناو بەفری بەدەنتەزێندایە... لە قوتبیشا ترسم نییە، جێم گەرمێنە، پێم تا چۆکان نوقمی ئاوی شلەتێنە... *** لە هەر کوێ بم وەکوو یەکە: قەڵەمەکەم جارێک چڵی گوڵەباخە، جارێک سێرەی سەر تفەنگە! بەری دەستم ساتێک هۆبەی دڵدارانە، ساتێک شوورە و قەڵای جەنگە! چ لەوێ بم، چ لێرانە، کەمەربەندی ئەم زەمینە بە ناوقەدی عەشقم تەنگە؟ ! ++++++++++++++++++++++