شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی پرێسکەی عاشقێکی زگماک سەرناو: من و پنجێک گیا سەبارەت: (٢٠٠٣/٨/٣١ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew هه‌موو جارێ، که به‌هار دێ، به‌ دیار پنجێک گیای سه‌وزەوە بە ئه‌سپایی هه‌ڵدەتروشکێم. سه‌رنج دەدەم گه‌ڵاکانی پاراوترن له ساڵی‌ پار. دەحه‌پە‌سێم! چما منیش پنجێک گیا نیم؟ ئه‌دی بۆچی ساڵه و ساڵ، به‌هارە و به‌هار، سه‌وزاییه‌که‌م دادەمرکێ‌ و زێتر دەکشێم به‌رەو که‌نار؟ فەرهەنگۆک: هەڵتروشکان: چیچکە کردن و خۆ کزۆڵە کردن پاراو: شتی تەڕ و تێراو ++++++++++++++++++++++