شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی پرێسکەی عاشقێکی زگماک سەرناو: بەندیخانە سەبارەت: (٢٠٠٢/٣/٣٠ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew باڵدارێک بووم، بەسەر دەریای فێدارەوە سەوڵی باڵم لێ دەدان و سەرانسەرم بریندار بوو، ئەنگێورا بوو. ئەوەندەی چاو هەتەر بکا سروشت هەمووی لەسەر پاشوو، دەریا خجڵی کودەتا بوو. لە پڕێکا دامڕوانی و تۆم بەدی کرد... شاگەشکە بووم! هەر وام زانی دوڕگەیەکی بچکۆلانەی، بۆ ئارامی و فەرامۆشیم داڵدە و لانەی. کە نیشتمەوە تێگەیشتم: تۆ داڵدە نیت، شیرینترین بەندیخانەی! فەرهەنگۆک: خجڵ: خەریک، سەرقاڵ، سەرگەرم، لەزک، لەگژ شاگەشکە: بوورانەوە لە خۆشییان ++++++++++++++++++++++