شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی پرێسکەی عاشقێکی زگماک سەرناو: هەڵگێڕانەوەی سروشت سەبارەت: (٢٠٠٢/٢/١٥ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew ئازیزەکەم! دڵتەنگ مەبە گەر جاروبار بووم بە هەنگ و فڕیم بەرەو چڵێکی تر چ دەبێ گەر کەمۆکەیەک ڕازی جوانیت بسرتێنمە١ گوێی تامەزرۆی گوڵێکی تر! ١. سریواندن: جریواندن، زریواندن، درەوشانەوە، شنەشنکردنی ئەستێرە و چرا و شتی تر، جریواندنی تیروتوار ++++++++++++++++++++++