شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی پرێسکەی عاشقێکی زگماک سەرناو: ماچەکانی بەهاری ١٩٩١ سەبارەت: (١٩٩٣/١/١٥ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew ساڵەهای ساڵ لە زیندانێکی تاردا بووین شەشدەری قورقوشم و پۆڵا گەڵایەک بووین دەچووین بە گژ ڕەشەبادا جۆگەیەک بووین هەڵدەشاخاین بە دەریادا. لە پڕ زیندان کونی تێبوو دیوار قەڵشی، سەوزەڵانێک چەکەرەی کرد لەبن پێدا... دنیا بۆمان گوێچکەی هەڵخست ئێمەش... بە ماچ... پڕ بە دنیا جڕتمان لێدا! * مەبەست لە ماچەکانی سەرانی بەرەی کوردستانییە. فەرهەنگۆک: قورقوشم: جۆرە کانێکە وەک زیو بەڵام ئەم نەرم و کەم نرخە چەکەرە: چەقەرە، چووزەرە، نێرتکی تازەدەرچووی ڕوەک ++++++++++++++++++++++