شاعیر: قانع کتێب: زایەڵەی زرێبار سەرناو: قانع و پینەچی سەبارەت: نووسین: موحەممەد فەتحی - @mamosta_qani وەسا ئەحمەدی خەیات گێڕایەوە و فەرمووی: کەوشەکانی دڕابوون، چوو بۆ لای پینەچی بۆی پینە بکا. پینەچییەکە وتی: مامۆستا ببوورە بەخوا پینەم نییە بیدەم لە پێڵاوەکانت، با انشالله بنێرم پینەم بۆ بێنن، جا بەسەر چاو بۆت پینە ئەکەم ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ مامۆستاش فەرمووی: کاکە من پینەم پێیە. تۆشەبەرەکەی کردەوە و دوو سێ کولێرەی گاڵی زۆر ڕەقی تێدا بوون، وتی: ئەم کولێرانە بکە بە پینەی کەوشەکانم، ئەها چەندە مەحکەمن. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ پینەچی وتی: جا مامۆستا ئەمە نانە و چۆن دەبێ بە پینە؟؟؟ مامۆستا وتی: کاکە حەقت نەبێ، چونکە خوا ئەم کولێرە ڕەقانەی کردووە بە خواردنی من، منیش دەیانکەم بە پینەی کەوشی دڕاوم. ++++++++++++++++++++++