شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی پرێسکەی عاشقێکی زگماک سەرناو: هەڵبژاردن سەبارەت: (٢٠٠٥/١١/١٢ - کوردستان) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew سەرپشک بە و هەڵبژێرە: دەوڵەمەندێک گەنجینەت بخاتە بەر پێ شازادەیەک چیت مەرام بێ، دەم و دەست بۆت جێبەجێ کا جەنگاوەرێک لە پێناوتا شاران بگرێ، سەران ژێ١ کا یا شاعیرێک بە یەک وشە نێرگز لە بەژنت بپێچێ و ئاگری گۆی مەمکت پێ کا! ١. ژێ: ژەهـ (زە کمان)، تەل، وەتەری ئامێری موزیک ++++++++++++++++++++++