شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی پرێسکەی عاشقێکی زگماک سەرناو: تۆپانێ سەبارەت: (٢٠٠٤/٣/١٩ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew کوردستانم بە گۆڕەپان دێتە بەرچاو سەربەخۆییش بە تۆپێکی باش فوودرا. لەوەتی هەین ڕاکەڕاکە قەدەرمانە، چارەنووسه قەت نەسرەوین. تۆپ باڵ بگرێ و ئێمەش بەلەز وەدووی کەوین! هەر جارێکیش تۆپەکەمان دێتە بەرپێ، لێی دەبینە دوژمنێکی شێت و دڵڕەق، هەتا هێزمان لەبەردایە دەیدەینە بەر پێلەقە و شەق! فەرهەنگۆک: گۆڕەپان: مەیدانێکی گەورە لە زەوی بەلەز: بەپەلە، ئازا ++++++++++++++++++++++